کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ڕاگیرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ گرتووخانه‌ی سپای ورمێ

به‌رده‌وامی ڕاگیرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ گرتووخانه‌ی سپای ورمێ 1

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو مانگ به‌سه‌ر دەستبەسەرکرانی لاوێکی خەڵکی پیرانشار، ناوبراو لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “ئەحمەد سەبری” دوومانگە له‌ گرتووخانه‌ی سپای ورمێ دەستبەسەر کراوە و بە بێ ئەوەی مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی پێ بدرێت یان ئەوەی مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەری هەبێت، لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ ڕاگیراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “ئەحمەد سەبری” خەڵکی گوندی “پەسوێ”ی پیرانشار ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئه‌مشاره‌وه‌ دەستبەسەر كرابوو.