ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا ٤١ ملیۆن كه‌سی تێپەڕاندووه و جیهان خۆى بۆ شەپۆلێکى دیکەى ویرووسه‌كه ئامادە دەکات.
بەپێى داتاکانى ماڵپه‌ڕی “وۆرڵد میتر” کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەى داتاکانى ویرووسی کۆرۆنا لە جیهان، ژماره‌ی تووشبوان بەم ویرووسه گەیشتوەتە ٤١ ملیۆن و ٤٢ هه‌زار و ٩٢٠ كه‌س. شایانی باسه، لە ماوەى سێ رۆژدا، زیاتر لە ملیۆنێک توشبوى نوێ تۆمارکراوه. ئه‌م ناوه‌نده هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه هه‌تا ئێستا، یه‌ك ملیۆن و ١٢٩ هه‌زار و ٥٩١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٠ ملیۆن و ٦٢٩ هه‌زار و ١١٧ كه‌س به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه.