به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ژماره‌ی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا ١٥ ملیۆنى تێپەڕاندووه و ژمارەى چاکبونەوەش گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ٩ ملیۆن كه‌س.
بەپێى داتاکانى ماڵپەڕى “وورڵد میتر” کە تایبەتە بە ئامارەکانى ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا، ژمارەى تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا گەیشتوەتە ١٥ ملیۆن و ٩٨ هه‌زار و ٧٢١ كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش ٦١٩ هه‌زار و ٥٩٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوکات ژمارەى چاکبونەوەش لەم ویرووسه گەیشتووەتە ٩ ملیۆن و ١١٦ هه‌زار و ٢٤٢ كه‌س. هەر بەپێى داتاکانی ئه‌م ناوه‌نده، ژمارەى تووشبوان بە کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە ٤ ملیۆن و ٢٨ هه‌زار و ٥٦٩ كه‌س و له‌دوای ئه‌مریكاش وڵاتی بەڕازیل دێت بە تۆمارکردنى ٢ ملیۆن و ١٦٦ هه‌زار و ٥٣٢ كه‌س. له پله‌كانی دوایی هەریەک لە وڵاتانی، هێندوستان، ڕووسییه و ئه‌فریقای باشوور دێن.