
به‌دوای كه‌مته‌رخه‌می و ناكارامه‌بوونی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له خاوێنكردنه‌وه‌ی شاره‌كانی، شوڕاكان خه‌ڵكی له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خۆبه‌خشانه هه‌ستاون به خاوێنكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان به مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه.
له‌م پێوه‌نده‌دا، شوڕاكانی خه‌ڵكی له شاری فه‌سا له ئۆستانی فارس، به‌هۆی ناكارامه‌بوونی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له‌م بابه‌ته، خۆیان خۆبه‌خشانه هه‌ستاون به خاوێنكردنه‌وی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان به مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان له‌وانه خه‌ڵكی مه‌ریوان به شێوه‌ی خۆبه‌خشانه و به دابین كردنی هه‌زینه‌كانی له لایه‌ن خه‌ڵك، به ئاڕاسته به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، كه‌مپه‌ینێكیان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ماسك و بڵاوكردنه‌وه‌ی ماسكی ستاندارد و خۆرایی له‌ناو خه‌ڵكدا پێكهێناوه و هه‌روه‌ها شوێنه گشتییه‌كانیان به مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه خاوێن كردووه‌ته‌وه. خه‌ڵكی شاری شنۆش له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی تراكتۆر و سهم پاشی كردنی شه‌قامه‌كان، هه‌ستاون به خاوێنكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنه گشتییه‌كانی ئه‌مشاره. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئاوایی جابووز سه‌ر به شارستانی خه‌لیل ئاباد له ئۆستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، خۆبه‌خشانه به ماشینی ئۆتۆماتیك هه‌ستاون به خاوێنكردنه‌وه‌ی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌م ئاواییه.
