به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، چالاكییه تهبلیغیهكانی رۆژی ٢٦ی رێبه‌ندان، رۆژی كۆمه‌ڵه، له شاری سنه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، درێژه‌ی هه‌یه.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی رێبه‌ندان، به بۆنه‌ی رۆژی كۆمه‌ڵه‌وه، له سه‌ر رێگای كانی “ماماتگا”ی ئاویه‌ر، ده‌ستیان دایه درووشم نووسین. شایانی باسه درووشمه‌كانی وه‌ك “بژی كۆمه‌ڵه” و “پیرۆز بێ ٢٦ ڕێبه‌ندان” به شێوه‌ی به‌رین له‌م مه‌سیره‌دا دهبینردران