به پێی ڕاپۆرتهكان،نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە ٢ی مانگی سهرماوهز، هێرشى سپاى تورکییه و چەکدارانی گرووپە توندڕەوەکانى سەر بەو وڵاتە هێرشەکانیان بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە عەین عیسا دەستپێکردەوە و لەلایەن شەڕڤانانەوە بەرپەرچ دەدرێنەوە.
شەڕڤانانى هەسەدە بە توندى وەڵامى هێرش و پەلامارەکان دەدەنەوە و تائێستا شەڕ و پێکدادانى سەخت لەو ناوچانە بەردەوامە و دوو كهسیش برینداربوون. ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر و لە مانگى ئۆکتۆبەردا تورکییه دو رێککەوتنى لەگەڵ روسییه و ئەمریکا واژۆکردوە بۆ راگەیاندنى ئاگربەست، بەڵام پابەندى ناوەڕۆکى رێککەوتنەکان نەبووە و ناوبەناو درێژە بە هێرش و لەشکرکێشیەکانى بۆسەر رۆژئاوا دەدات.