کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانكوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی هێرشی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا

ڕۆژئاوا1

ڕۆژئاوا1

سەرباری رێککەوتنی راگەیاندنی ئاگربەست، سپای تورکییه‌ و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی دەوروبەری حەسەکە له‌ رۆژئاوا و هێزەکانی هەسەدەش بەردەوامن لە بەرپەرچدانەوە به‌م هێرشانه‌.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویانکردەوە، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سورییه‌ بەردەوامن لە داگیرکارییەکانیان لە ناوچەکانی دەوروبەری حەسەکە و هێزەکانی هەسەدەش بەرپەرچیان دەدەنەوە. ئاماژە بەوەشکراوە، شەڕ و پێکدادانی قورس لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکییه‌ لە میحوەری گوندەکانی قاسمییە و رەشیدییە لە ناحیەی تەل تەمەر هەیە، جگە لەوەش گروپە چەکدارەکانی تورکییه‌ ناوچەی نیشتەجێبونی هاووڵاتیان بۆردومان دەکەن.