ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، فڕۆکەکانی توركیه بارەگای ئەنجوومەنی گەل لە کۆمەڵگەی خانەسووری سەر بە قەزای شنگال دەکەنە ئامانج و به‌و هۆیه‌وه دوو کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ کەسی دیکەش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو ئەنجوومەنە ئامادەکاری کردبوو ئه‌مڕۆ رێوڕەسمێک بۆ هەڤاڵ دژوار، فەرماندەی هێزەکانی یەبەشە لە شنگال سازبکات کە لە ڕێكه‌وتی 7ی ئەم مانگە هەر لە خانەسوور بەهۆی بۆردوومانی تورکیه گیانی له‌ده‌ستدا بوو. شایانی باسه بەهۆی بۆردوومانەکە دوو کەس کوژراون کە ده‌وترێت یەکێکیان بەرپرسێکی پەکەکە و خەڵکی باکووری کوردستانە و ئەوەی دیکەش تاوەکو ئێستا ناسنامەکەی دیارنییە.
