به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: سەرەڕای تێپڕبوونی سێ ڕۆژ هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەو کۆڵبەرانەی کە بە هۆی بەفر و بارانەوە لە ملەی تەتە ون بوون ههروا بەردەوامە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە ونبوونی پۆلێک کۆڵبەر لە ملەی تەتە، هەوڵەکانی خەڵک بۆ دۆزینەوەی ئەو کۆڵبەرانە بەردەوامە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە کۆڵبەرێک ڕزگاری بووە و کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵیش بههۆی سهرماوه ڕەق هەڵاتووە. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی سەرماوەز، زیاتر لە ١٠ کۆڵبەر لە ملەی تەتە بە هۆی بەفر و بارانەوە ڕێیان ون كرد و هەر ئەو ڕۆژە تەرمی یەکێکیان بە ناوی “ئازاد خوسرەوی” تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شارەدێی نێ، دۆزیرایەوە و کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٥ ساڵیش بە ناوی “حسێن کەرەمی” دۆزرایەوە کە ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە. ئهمه لهكاتێكدایه كه هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی “فەرهاد خوسرەوی” کە برای ئازاد بووە و چەند کۆڵبەری دیکە کە ناسنامەیان نادیارە ههروا بەردەوامە.