هه‌وڵه‌كان بۆ ئازاد كردنی كه‌شتی “ئۆرگرین” كه له رۆژی سێشه‌ممه‌ی حه‌وته‌ی ڕابردوووه له كاناڵی سۆئێز گیری خواردبوو، هه‌روا به‌رده‌وامه و ٢٠٠ كه‌شتی به هۆی ئه‌م رووداوه‌وه له دووسه‌ری ئه‌م كاناڵه په‌كیان كه‌وتووه و ناتوانن له‌م هێڵه ئاویه تێپه‌رن.
به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م كه‌شتییه به هۆی له خواره‌وه بوونی ئاستی ئاوی كاناڵی سۆئێز و هاتنی بای تۆند له كه‌ناری ئه‌م كاناڵه گیری خواردووه. شایانی باسه به هۆی ئه‌م رووداوه تیجاره‌تی جیهانی له‌كاتی پاندمی كۆرۆنا تووشی شۆك بووه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری گه‌یاندووه‌ته شیركه‌ت و كارخانه به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كان.