کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ كۆتایی هێنان به‌ مانگرتنی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌

ادامه ترفندهای مقامات قضایی برای پایان اعتصاب کارگران هفت تپه4

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نه‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات و ناوه‌نده‌كانی قه‌زایی، مۆقه‌ننه‌نه‌ و مۆجرییه‌ به‌ ناردنی هێزی سه‌ركوت بۆ شووش، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ به‌ پێكهێنانی فه‌زای ترس و تۆقاندن كۆتایی به‌ مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌پ بێنن.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی خه‌رمانان، كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ كه‌ هه‌روه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو به‌ ئاڕاسته‌ی گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان به‌نیاز بوون له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شووش ده‌ست بده‌نه‌‌ كۆبوونه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی هێزه‌كانی ئینتزامی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه‌ پێشیان پێ گیراوه‌. شایانی باسه‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ یه‌كێك له‌ كرێكارانی به‌شداربوو به‌هۆی پێداگری له‌سه‌ر خواسته‌كانی، به‌ شێوه‌ی كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. كرێكارانی ناڕازیی به‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه‌ چیدی سه‌ركوت كارایی نه‌ماوه‌، جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌ی مانگرتن تا گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان له‌وانه‌، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له‌ شیركه‌ت كرده‌وه‌.