سه‌رله به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی رێبه‌ندان، كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی پارسی جنووبی، بۆ چه‌نده‌مین جار له ماوه‌ی رابردوودا، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌رێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كان، نابه‌رابه‌ری له باروودۆخی كار، و په‌رداخت نه‌كرانی حهقدستهكانیان و هه‌روه‌ها به‌ڵینه جێبه‌جێ نه‌كراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاگه‌یاندنی نوێنه‌ری ئه‌م كرێكارانه، نزیكه‌ی ١٠ مانگه بهرێویهرانی ئه‌م شیركه‌ته به‌ڵێنیان داوه گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پێشهكانیان به‌كرده‌وه ده‌ربێنن، به‌ڵام تاكو ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه. هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێت: گه‌ڵاڵه‌ی “یه‌كسان سازی”، له ژماره‌یه‌ك له فازه‌كانی پارسی جنووبی به‌رێوه‌چووه و به‌هۆیه‌وه له پایه‌ی حقووق و مه‌زایای كرێكارانیان كه‌م كردووه‌ته‌وه. كرێكاران ڕاگه‌یاندووه كه كێشه‌یان ته‌نیا ریزبه‌ندی پێشه‌كان نییه، به‌ڵكو نابه‌رابه‌ری و نایه‌كسانی له حقووق و باروودۆخی كار، زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه.