ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كارنامه سه‌وزه‌كان بۆ هه‌شته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به دانه‌مه‌زراندنیان له به‌رانبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له كاتی شه‌ویش له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه ڕۆژ ده‌كه‌نه‌وه و ڕایانگه‌یاندووه هه‌تا خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ئه‌بن له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی. شایانی باسه، كارنامه سه‌وزه‌كان له ساڵی ڕابردوو هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی خواسته‌كانیان چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردووه .