به هه‌زاران كه‌س له كه‌شاوه‌رزانی هێند ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، بۆ دوازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له شاری “دێهلی نه‌و” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای نوێ چاكسازیی له كه‌رتی كه‌شاوه‌رزی بوون.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌شاوه‌رزانی ناڕازیی له ١٢ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا له نزیك شاری دێهلی نه‌و ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه و ڕێگاكانی هاتووچۆیان به‌ستووه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه بوون. ناڕازییان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ئه‌م یاسا نوێیه به زه‌ره‌یانه و ده‌ڵێن: ئه‌م یاسایه ڕێگه به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌دات كه به‌رهه‌مه‌كانیان به نرخێكی هه‌رزان بكڕن. شایانی باسه، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌امی ناڕه‌زایه‌تیی كه‌شاوه‌رزان له هێند، ١٤ پارتی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت له به‌یانییه‌كی هاوبه‌ش پشتیوانیان له خۆپیشاندانی كه‌شاوه‌رزان كردووه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای چاكسازی له كه‌رتی كه‌شاوه‌رزی بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “یهێكتیی به‌ره‌ی دێمۆكراتیك” و “پارته چه‌په‌كانی” هێند كه له واژۆكارانی ئه‌م بهیانییهن، داوایان له ده‌وڵه‌ت كردووه كه تا ڕێكه‌وتی ٨ی دێسامبر ئه‌م یاسایه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.