
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی فوولادین زه‌وب ئامۆل بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌ووام له‌ئاست نه‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ركاری ٦٠٠ كه‌س له هاوكاره‌كانیان، هه‌روا درێژه‌ی بوو.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، زیاتر له ٦٠٠ كه‌س له كرێكارانی فوولادین زه‌وب ئامۆل كه له ساڵی ٩٦وه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌ك له‌م كرێكارانه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م شیركه‌ته‌ی كار ده‌كه‌ن. به‌ڵام هێشتا هیچ پێوه‌ندییه‌ك له لایه‌ن شیركه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ٦٠٠ كرێكاره ئه‌نجام نه‌دراوه و ژماره‌یه‌ك له‌م كرێكارانه له‌ئێستادا بیمه‌ی بێكاری وه‌رده‌گرن.
