
كرێكارانی كارخانه‌ی “ئه‌خشان” كه له بواری به‌رهه‌مهێنانی پشتێنه‌ی دڵنیایی ماشین له شیراز كار ده‌كه‌ن، به‌دوای سه‌رنج نه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت له‌ئاست په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٧ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها دواخرانی چه‌ندین مانگ حه‌قی بیمه‌یان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه حه‌قده‌ستی مانگی پووشپه‌ڕیان پێ نه‌دراوه و نزیكه‌ی ٧ مانگیشه هیچ حه‌قده‌ستێكیان نه‌دراوه‌تێ. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی هه‌تا ئێستا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه به بیانووی نه‌بوونی بوودجه، خۆ له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌بوێرن. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا، نزیكه‌ی ٧٠٠ كرێكار له‌م كارخانه‌یه‌دا كاریان ده‌كرد كه له‌م ماوه‌یه‌دا، كارفه‌رما به بیانووی باشتركردنی بارودۆخی كارخانه، به‌سه‌دان كه‌سی ده‌ركردووه و ئێستا ته‌نیا ٢٨٠ كرێكار له‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره ماونه‌ته‌وه.
