كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشكه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار له ئاست ئه‌منییه‌تی كردنی ئه‌م ناوه‌نده له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی و خستنه‌مه‌ترسی ئه‌منییه‌تی گیانی چالاكانی كرێكاری، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌وری پێشووی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ٩٩، بوو به مانگرتنێكی گشتی و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ درێژه كێشا كه سه‌رئه‌نجام به‌دوای به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌نده‌رایه‌تیی شیركه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م كارخانه‌یه، كۆتایی پێ هاتبوو، به‌ڵێنێك كه هێشتا به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه. كرێكارانی هه‌فت ته‌په له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ڕووحانی و جه‌هانگیری له سات و سه‌ودا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه بۆ پێش‌گرتن به‌م خواسته واته ئه‌ستاندنه‌وه‌ی خاوه‌نده‌رایه‌تی له “ئه‌سه‌د به‌یگی”، به‌ربه‌ست داده‌نێن. ده‌شڵێن: ئێستا كه له‌ژێر گوشاری كرێكاران ناچاربوون به‌م خواسته كۆڵ بده‌ن، به ئه‌منییه‌تی كردنی فه‌زای شیركه‌ت به‌نیازن بوار بۆ سپاردنی كارخانه به كه‌سانێكی نزیك له خۆیان خۆش بكه‌ن.