كرێكارانی شاره‌داریی حسێنییه و ئۆمیدییهی خوزستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، به شێوه‌ی جیاجیا ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی شاره‌داریی حسێنییه‌ی ئه‌ندیمێشك به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه، خوازیاری په‌رداخت كرانی بڕی ٩ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان بوون. هه‌روه‌ها له هه‌مان ڕۆژدا، كرێكارانی شاره‌داریی ئۆمیدییهی خوزستان، به خواستی درانی بڕی ٨ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان له به‌رامبه‌ر ئه‌م شاره‌دارییه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.