کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی خۆڕه‌مشار

تداوم اعتراض کارگران شهرداری خرمشهر

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی خزمه‌تگوزاری شاریی و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی خۆڕه‌شار، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی مۆتاڵباته‌كانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئه‌مشاره‌، خوازیاری درانی بڕی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان بوون. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه‌: له‌ ئێستادا به‌هۆی گرانبوونی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژی پێداویستییه‌كانی ژیان و بارودۆخی قه‌یراناویی كۆرۆنا، دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه‌.