کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی به‌شی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ له‌ بۆجنوورد

ادامه اعتراض کارگران پسماند بجنورد

كرێكارانی به‌شی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ له‌ بۆجنوورد، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی سه‌رماوه‌ز، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به‌ خواستی دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاریان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی سه‌ره‌تا له‌ وه‌رزی زستانی پاره‌كه‌ و به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌م به‌شه‌ و شاره‌داریی شاری بۆجنوورد، خوازیاری به‌ستنی قه‌راردادی پێنج ساڵه‌ له‌گه‌ڵ كرێكارانی ئه‌م به‌شه‌ ببوون، به‌ڵام هه‌موو جارێك به‌دوای واده‌ و به‌ڵێنی به‌رپرسانی شاره‌داریی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌سماند، ئه‌م داخوازییه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به‌ سپاردنی شیركه‌ت به‌ كه‌رتی تایبه‌ت، خوازیاری دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاریان بوون.