كرێكارانی شاره‌داریی سی سه‌خت له ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی، خاكه‌لێوه، گوڵان، جۆزه‌ردان، پووشپه‌ڕ، گه‌لاوێژ، خه‌رمانان، ڕه‌زبه‌ر و گهڵارێزانیان پێ نه‌دراوه. ده‌شڵێن: دوایین حه‌قده‌ستێك كه پێیان دراوه، پێوه‌ندی به مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه هه‌یه كه ئه‌ویش ٥٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماره‌كانیان. كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر له بواری دابین كردنی بژێوی ژیانیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.