کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی به‌نداوی شاری بیجاڕ

ادامه اعتراضات کارگران سد شهر بیجار

سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی به‌نداوی شاری بیجاڕ له‌ ئۆستانی گیلان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، نزیكه‌ی ٤٢ كرێكاری شاغڵ له‌ پڕۆژه‌ی به‌نداوی شاری بیجاڕ ١٤ مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: هه‌تا ئێستا سه‌نه‌وات، جێژنانه‌ و پاداشی كۆتایی ساڵی ٩٨یان پێنه‌دراوه‌ و په‌یمانكاری پڕۆژه‌كه‌ بڕی ١٤ مانگ له‌حه‌قده‌ست و مه‌زیاكانیشیانی په‌رداخت نه‌كردوون و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیانی به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی نه‌داوه‌ و ده‌فته‌رچه‌ بیمه‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی تازه‌كردنه‌وه‌ به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌. ده‌شڵێن: شیركه‌تی په‌یمانكاری ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌ كۆتایی مانگی گه‌ڵارێزانی ئه‌مساڵ پێنج كه‌س له‌ هاوكاره‌كانیانی به‌ بیانووی پێویست نه‌بوون پێیان به‌دوای ته‌واوبوونی قه‌رارداده‌كانیان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌.