سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌ز، زیاتر له ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌ت نه‌وت له ناڕه‌زایه‌تیی به ئیجرایی نه‌بوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، له به‌رامبه‌ر ئه‌م وه‌زارتخانه‌یه له شاری تاران ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٠ مانگ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی نه‌وت سه‌باره‌ت به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ری ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه بۆ ١٠٦ هه‌زار كه‌س له كرێكارانی په‌یمانی سه‌نعه‌ت نه‌وت، هێشتا ئه‌م ژماره‌یه له كرێكاران چاوه‌رێ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م به‌ڵێنه‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه بڕیاربوو كه ڕێكه‌وتی یه‌كی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه به‌كرده‌وه ده‌ربێت و بیمه‌ی ته‌كمیلی ئه‌م كرێكارانه واریز بكرێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م ته‌وه‌ره نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.