ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی “كه‌یوان” له هه‌مه‌دان، ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، زیاتر له ١٠ ساڵه كه سه‌نایعی غه‌زایی كه‌یوان سپێردراوه به كه‌رتی تایبه‌ت و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. ده‌شڵێن: له ماوه‌ی ١١ ساڵی ڕابردوودا له‌م پێوه‌نده‌دا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسانی شیركه‌ت وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوون.