كرێكارانی شاره‌داریی لووشان له ئۆستانی گولستان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی گه‌ڵارێزان، بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی شاره‌دار، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوودا ته‌نیا بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت كراوه و ئه‌ویكه‌ی دواخراوه. كرێكارانی ناڕازیی كه هه‌موو مانگێك حه‌قده‌سته‌كانیان به پێنج مانگ ته‌ئخیره‌وه په‌رداخت ده‌كرێت ده‌ڵێن: شاره‌داری نوێ كه له دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاری لووشانی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، له یه‌كه‌م ڕۆژ به‌ڵێنی دا كه سه‌رجه‌م مۆتاڵباتی كرێكاران په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام به‌دوای تێپه‌ڕبوونی دوو مانگ هێشتا هیچكام له‌م به‌ڵێنانه وه‌دینه‌هاتووه.