كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی گه‌ڵارێزان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاماده‌بوونی هێزه‌كانی یه‌گان ویژه له‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه سه‌ركاری ١٥ كه‌س له هاوكاره‌كانیان بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای ئازادكرانی كاتی ٤ كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی هه‌فت ته‌په له زیندانی دزفول به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٥٠ ملیۆن تمه‌نی، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه كرێكارانی هه‌فت ته‌په له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ١٥ كه‌س له هاوكاره‌كانیان به ناوه‌كانی “ئۆمید ئازادی، محه‌ممه‌د ئۆمیدوار، یوسف به‌همه‌نی، فه‌یسه‌ل سه‌عالبی، موسلێم چشمه خاوه‌ر، حامد حه‌مدانی، حسێن حه‌مه‌دانی، محه‌ممه‌د حه‌مدانی، مه‌سعوود حیوری، مه‌حموود خودایی، عادڵ سورخه، ساحب زه‌هیری، حه‌سه‌ن كه‌هنه‌كی، ئیبراهیم عه‌باسی مونجزی و حه‌مید مۆبه‌یه‌نی” و ئاماده بوونی به‌ربڵاوی هێزه‌كانی یه‌گان ویژه له‌م دامه‌زراوه‌یه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه. كرێكارانی ناڕازیی به وتنه‌وه‌ی درووشمی “كرێكار ده‌مرێ، ژێرده‌سته‌یی قه‌بووڵ ناكات” و “سڵاو له كرێكار و مه‌رگ و نه‌مان بۆ چه‌وسێنه‌ر”، له‌ئاست ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره بوون.