كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه له چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكلارد، خوازیاری په‌راخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها دانی حه‌قی بیمه‌كانیان له لایه‌ن كارفه‌رماوه به سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی بوون. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: لانیكهمی حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن و دواخران و په‌رداخت نه‌كرانی، كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه كه هه‌ركاتێك كه بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه، له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ كراوه.