کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی سی سه‌خت

ادامه اعتراضات کارگران شهرداری‌سی‌سخت 2

كرێكارانی شاره‌داریی سی سه‌خت له‌ ئۆستانی كوهگیلویه‌ و بۆیرئه‌حمه‌د ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه‌ به‌ بارودخۆی دژواری ژیانیان به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٨ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ڵێن: له‌م بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ ئابوورییه‌ی ئێستا و بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، حه‌قده‌سته‌كانمان ٨ مانگه‌ دواخراوه‌ و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌موو دژوارییه‌كان ناچاربوون، به‌ بێ حه‌قده‌ست كار بكه‌ن. ده‌شڵێن: جگه‌ له‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌گه‌ڵ كێشه‌ی حه‌قی بیمه‌كانیشیان به‌ره‌وڕوون.