کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ده‌ركراوی شاره‌داریی ئۆمیدییه‌

اعتراض دامنه دار کارگران اخراجی شهرداری امیدیه

سێ كرێكاری شاره‌داریی ئۆمیدییه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌دوای په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌سه‌ر كار ده‌ركراون، بۆ جارێكی دیكه‌ به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا جێژنانه‌ و سه‌نه‌واتی پاره‌كه‌یان پێنه‌دراوه‌، ده‌ڵێن: هه‌موو ڕۆژێك له‌ به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی ده‌ستیانداوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار و په‌رداختی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون. ده‌شڵێن: به‌دوای بردنی سكاڵا بۆ ئیداره‌ی كار، بڕیار بوو سه‌ره‌ڕای په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، هه‌رسێكیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام شاره‌داریی و په‌یمانكاری ئه‌م ناوه‌نده‌، پێشیان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ گرتووه‌.