كرێكارانی ده‌ركراوی عه‌وارزی قه‌زوێن ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، به خواستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار بۆ جارێكی دیكه له‌ئاست بیلاته‌كلیفیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: ساڵی ڕابردوو به‌ڵێنیان به ٥١ كه‌س له‌م كرێكارانه دابوو كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێ به شێوه‌ی ڕه‌سمی دابمه‌زرێن، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو پێیان ڕاگه‌یاندوون كه خۆیان به بیمه‌ی بێكاری بناسێنن. ده‌شڵێن، به‌دوای چوون بۆ ئیداره‌ی بیمه زانیویانه ناتوانن له بیمه‌ی بێكاری كه‌ڵك وه‌ربگرن. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه: به سه‌رنج دان به بارودۆخی ناله‌باری ئابووری و په‌ره‌سه‌ندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هیچكام له به‌رپرسان به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان به‌ده‌میانه‌وه نه‌هاتوون.