ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی پێترۆشیمی به‌نده‌ر خومه‌ینی له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها بارودۆخی ناله‌باری كاریان، له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه دوابه‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێترۆشیمی به‌نده‌ر خومه‌ینی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له‌ناو ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده نه‌بووه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كرێكارانی به “فریودراو” ناوبردووه و وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه ناڕازییانیان له‌ڕێگه‌ی كامێرای شاراوه شناسایی كردووه، ده‌ستی كردووه به هه‌ڕه‌شه‌كردن لێیان. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، تووڕه‌یی كرێكارانی ناڕازیی به‌نده‌ر خومه‌ینی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوو، سه‌رله‌نوێی ده‌ست بده‌نه كۆبوونه‌وه.