كرێكارانی كارخانه‌ی هێپكۆی ئه‌راك، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ بۆ ١٥مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها وه‌ده‌ینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كرێكارانی ناڕازیی هێپكۆ بۆ جارێكی دیكه به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به كاربه‌ده‌ستانی پله باڵای ئۆستان و تارانیان نیشان دا كه سوورن له‌سه‌ر گه‌یشتن به خواسته‌كانیان و ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا كاتێك كه سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان دابین نه‌كرێ، ده‌ست له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.