كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “هێپكۆ”ی ئه‌راك، ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی گه‌لاوێژ له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بۆ ١٣مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له‌ژێر پردی به‌ختیاری ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
شایانی باسه، له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به ده‌وری نوێی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه، به به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنێك و دانی واده و به‌ڵێن، به‌نیاز بوون كه كۆتایی به درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م كرێكارانه بێنن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كرێكارانی هێپكۆ ڕایانگه‌یاندووه: تا كاتێك كه بڕی دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، وه‌كارخستنه‌وه‌ی هێڵی به‌رهه‌مهێنان و چاره‌سه‌رنه‌كرانی كێشه‌ی خاوه‌نده‌رایه‌تی شیركه‌ت، درێژه‌ی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن.