كرێكارانی نووسینگه‌كانی سه‌هامی عه‌داله‌ت، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له شاری تاران له‌ئاست بیلاته‌كلیفی بارودۆخی كاری و گوزه‌رانیانـ، له به‌رامبه‌ر بینای سازمانی خسووسی سازیی و ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیم ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به نوێنه‌رایه‌تیی له هاوكاره‌كانیان له‌سه‌رتاسه‌ری شاره‌كانی ئێرانه‌وه چوونه‌ته تاران و له‌ئاست دانیشتنی شوڕای باڵای بوورس بۆ ئازادكردنی فرۆشتنی سه‌هامی عه‌داله‌ت له ڕۆژی ٤ی ئه‌م مانگه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و جه‌ختیان كرده‌وه كه له ڕه‌شنووسی ئاماده كراوی ئه‌م شوڕایه، هیچ بڕیارێك سه‌باره‌ت به بارودۆخی كاری هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له كارمه‌ندانی نووسینگه‌كانی سه‌هامی عه‌داله‌ت نه‌دراوه و له ڕاستی دا به‌هۆی سه‌رنج نه‌دان پێیان، له‌كار بێكار كراون.