
سه‌رله به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی گوڵان، كرێكارانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا بۆ ١٦مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی خوزستان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٤٠ كه‌س ده‌بێ له ١٦ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی خوزستان و وتنه‌وه‌ی درووشمی ئێعتڕازیی، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه. شایانی باسه، حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه و خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵی كرێكارانی به‌شی فه‌زای سه‌وزی ئه‌م شاره‌دارییه په‌رداخت نه‌كراوه و هه‌روه‌ها سه‌نه‌واتی ساڵی ٩٨یشیان پێ نه‌دراوه.
