به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی ته‌عتیل كراوی سیمانی لووشان، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و هه‌روه‌ها نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، له به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی لووشان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به خواستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. ڕاشیانگه‌یاندووه: كارخانه‌ی سیمانی لووشان ته‌عتیل كراوه، به‌ڵام كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه هه‌روا بیلاته‌كلیفن و به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نین. شایانی باسه، كێشه‌وگرفتی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی لووشان له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٢وه كاتێك ده‌ستی پێكرد كه ده‌وڵه‌ت به بیانووی جۆراوجۆ، ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه‌ی به زیاتر له ١٩٠ كرێكاره‌وه ته‌عتیل كردبوو.