ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی ئاو مه‌عده‌نی داماش له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها جێژنانه‌ی كۆتایی ساڵیان، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌دوای ته‌عتیلاتی نه‌ورۆزی، كارفه‌رمای كارخانه‌ی ئاو مه‌عده‌نی داماش كه به هه‌ژمار كردنی جێژنانه‌ی ساڵی ٩٨ بڕی چوار مانگیان پێ قه‌رزداره، به‌ڵێنی دابوو كه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكات، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م به‌ڵێنه جێبه‌جێ نه‌كراوه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، موتاڵباته‌كانیان پێوه‌ندی به مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه و هه‌روه‌ها مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه هه‌یه. ڕاشیانگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر كارفه‌رما حه‌قده‌سته‌كانمان په‌رداخت نه‌كات ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن.