
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داریی تاران، كرێكارانی ده‌كه‌ڵه‌كانی حه‌فاری نه‌وت، كرێكارانی ماشین سازی تاران، كرێكارانی عه‌سه‌لویه و كه‌نگان، كرێكارانی كارخانه‌ی لاستیك بارز كردستان و كارمه‌ندانی ئیداره‌ی بینای ناوه‌ندی وه‌زاره‌تی نه‌وت، له ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی پێویست بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له گه‌ڵ ویروسی كۆرۆنا هه‌روا به‌رده‌وامه.
كرێكارانی شاره‌داریی تاران ڕایانگه‌یاندووه كه له‌م ڕۆژانه پرمهترسیهدا، په‌یمانكارانی ئه‌م شاره‌دارییه له ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی پێش‌گرتن له‌م ویروسه كه‌مته‌رخه‌من. هه‌روه‌ها كرێكارانی ده‌كه‌ڵه‌كانی حه‌فاری نه‌وت خوازیاری دابین كردنی ماسك، دهستكش و مه‌وادی پاككه‌ره‌وه بوون. هه‌روه‌ها كرێكارانی عه‌سه‌لویه و كه‌نگان به كۆبوونه‌وه خوازیاری هه‌وڵی جیدی پێویست بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویروسه له نێو كرێكاران دا بوون.
