ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س له كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌ڵوه‌ند له ئۆستانی قه‌زوێن، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٢ تا ٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، ٣٠٠ كرێكاری قه‌راردادی و په‌یمانی له فه‌زای سه‌وزی ئه‌م شاره‌دارییه كار ده‌كه‌ن كه بڕی ٢ تا ٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان كه كه كارفه‌رما له په‌راخت كردنی خۆ ده‌بوێرێ و ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، چه‌ندین مانگ حه‌قی بیمه‌شیان به سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.