ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی هه‌فت ته‌په، له ئاست كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان سه‌باره‌ت به خواسته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان دره‌بڕی و هاوكات كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی ڕژیم وهسێقهی كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی هه‌فت ته‌په‌ی دوو به‌رابه‌ر كردووه‌ته‌وه.
به پێی وته‌ی كرێكاران، هۆكاری درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئه‌م دامه‌زراوه كه زیاتر له هه‌زار كرێكار له به‌شی سه‌نعه‌تی و كه‌شاوه‌رزی تێدا كار ده‌كه‌ن، له ئاست كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان سه‌باره‌ت به خواسته‌كانی سه‌ره‌كی كرێكاران له‌وانه ئازادی كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كارخانه‌یه به به‌شی ده‌وڵه‌تی بووه. هه‌روه‌ها شه‌ش كه‌س له كرێكارانی هه‌فت ته‌په به هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی وهسێقهكانیان، هێشتا له ده‌ستبه‌سه‌ری دان. سه‌ندیكای كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕایگه‌یاندووه، دادستان و ڕه‌ئیسی دادگای شاری شوش له‌گه‌ڵ وهسێقهی كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی په‌سه‌ند نه‌كردووه و وهسێقهی پێشووی ئه‌م كرێكارانه‌ی دوو به‌رابه‌ر كردووه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بۆ “محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر” بڕی ١٠٠ ملیۆن تمه‌ن، “یوسف به‌همه‌نی” ٨٠ ملیۆن، “ئێبراهیم عه‌باسی مۆنجزی و مۆسلێم چشم خاوه‌ر” ٧٠ ملیۆن، “مه‌حموود خۆدایی” ٥٠ ملیۆن و “ئیمان ئه‌خزه‌ری” ٦٠ ملیۆن تمه‌ن وه‌سێقه به مه‌به‌ستی ئازاد كردنیان له زیندان ڕاگه‌یندراوه.