كارمه‌ندانی زانكۆی ئازادی ماهشههر وێڕای ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی زانستی ئه‌م زانكۆیه، ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كارمه‌ندان و ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی زانستی زانكۆی ئازادی ماهشههر به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی ئه‌م زانكۆیه، له‌ئاست دواخرانی حقووقی مانگی گه‌ڵارێزان و دواخرانی بڕی ٦ مانگ حقووقی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م كارمه‌ندانه له حاڵێكدا پێ ناوه‌ته ناو سێهه‌مین ڕۆژیه‌وه كه هه‌تا ئێستا هیچ وڵامێك به خواسته‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه.