ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌زبه‌ر، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاره‌كانی “سه‌نت پۆل و مینیاپۆلیس” له ئه‌یاله‌تی مینیاسووتا، له ناڕه‌زایه‌تیی به ئازادكرانی تاوانباری كوشتنی “جۆرج فلۆید” هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به‌وته‌ی ناڕازییان، ئامانج له‌م خۆپیشاندانه ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به ئازادكردنی قاتڵی جۆرج فلۆید، هاووڵاتی ڕه‌شپێسته كه ڕۆژی ٢٥ی مانگی مه‌ی له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی گیانی له‌ده‌ست دابوو. شایانی باسه، ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاری له زیندان ئازاد كراوه. هاوكات هه‌ندێ له خۆپیشانده‌ران به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به توندووتیژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی پۆلیس، به شێوه‌ی سه‌مبۆلێك چه‌ندین تابووتیان به‌ده‌سته‌وه بووه و هه‌روه‌ها چه‌ندین نایلۆن به شكڵی ته‌رمی قوربانییانی ڕه‌گه‌زه‌په‌ره‌ستی له‌ناو ئه‌م تابووتانه دانابوو و به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ڕایان ده‌كێشا.