سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له ئاودێرانی ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها واده‌ی درۆینه‌ی به‌رپرسان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ڕژیم له‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئاودێرانی ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د ماوه‌یه‌كی زۆره به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌وانه، ئۆستانداریی، دادگوسته‌ری و سداوسیما، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٦ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویانن. شایانی باسه، له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ری ئه‌م كرێكارانه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی، بڕی یه‌ك مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان په‌رداخت كرابوو، به‌ڵام له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی دیكه به‌م كرێكارانه نه‌دراوه.