دانیشتووانی گوندی “كاكه‌ڵك” له شاری كورد سه‌ر به ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاریی و دانیشتووانی گوندی “سه‌هله” له زه‌نجان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به پچڕانی به‌رده‌وامی ئاو به شێوه‌ی جیاجیا، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دانیشتووانی گوندی كاكه‌ڵك به‌هۆی پچڕانی به‌رده‌وامی ئاو له‌م وره‌زه‌ی ساڵدا، له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه ڕایانگه‌یاندووه: له‌م هه‌وا گه‌رمه‌ی ساڵدا و به سه‌رنج دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ئاوی ئه‌م گونده له حه‌فته‌دا سێ یان چوار ڕۆژ قه‌تع ده‌بێ. له لایه‌كی دیكه‌وه كێشه‌ی كه‌م ئاوی به‌رۆكی به دانیشتووانی گوندی “سه‌هله” له زه‌نجان گرتووه‌ته‌وه و خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه بۆ ئه‌وه‌یكه له‌م وه‌رزه‌ی ساڵدا له‌گه‌ڵ كێشه‌ی زیاتر به‌ره‌وڕوو نه‌بنه‌وه، ناچار به‌شێوه‌ی ده‌ستپێوه‌گرتن له‌ئاوی خواردنه‌وه كه‌ڵك وه‌رگرن. شایانی باسه، دانیشتووانی ئه‌م گونده ماوه‌ی پێنج ڕۆژه كه ئاویان نییه و ئێعتڕازه‌كه‌یان هه‌تا ئێستا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه.