کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ كاركردی ده‌وڵه‌تی به‌ڕازیل له‌ به‌رامبه‌ر كۆرۆنا

اعتراض به سیاست دولت برزیل در برابر شیوع کرونا

اعتراض به سیاست دولت برزیل در برابر شیوع کرونا

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گرووپێك له‌ نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی به‌ڕازیل ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی جۆزه‌ردان، له‌ حه‌ره‌كه‌تێكی ئێعتڕازی و سه‌مبۆلیكدا، به‌ نیشانه‌ی ئێعتڕاز له‌ لێوارئاوای شاری “ڕیودۆژانیرۆ”ی ئه‌م وڵاته‌، نزیكه‌ی ١٠٠ گۆڕیان هه‌ڵكه‌ندووه‌.

شایانی باسه‌، ناڕازییان ئه‌م گۆڕانه‌یان به‌ دانانی خاچی ڕه‌ش و ئاڵای به‌ڕازیل نه‌خشاندووه‌ و هۆكاری ئه‌م كاره‌یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ ئێعتڕاز به‌ كاركردی ده‌وڵه‌ت له‌ ئاست به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆرۆنا و قوربانی بوونی نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار كه‌س له‌م وڵاته‌ به‌ ویرووسی كۆرۆنا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “ژائیر بۆلسۆنارۆ” سه‌رۆك كۆماری به‌ڕازیل، دژی گرتنه‌به‌ری قه‌ره‌نتینه‌ له‌م وڵاته‌ بووه‌ و پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ زۆر گرنگ و هه‌ستیار نییه‌.