کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ژنان له‌ له‌هێستان

تداوم اعتراضات به محدودیت سقط جنین در لهستان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ به‌سه‌ر بڕیاری دادگای باڵای له‌هێستان سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی له‌ناوبردنی كۆرپه‌له‌، به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی سه‌رماوه‌ز، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ شاری وه‌رشۆ پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌ پێی بڕیاری دادگای باڵای له‌هێستان له‌ناوبردنی كۆرپه‌له‌ ته‌نیا كاتێك ڕێگه‌ پێ ده‌رێت كه‌ ژنه‌كه‌ ده‌ستدرێژی سێكسی كرابێته‌ سه‌ر یاخود مه‌ترسی مردنی له‌سه‌ر بێت. ئه‌م ڕێكاره‌ی ده‌وڵه‌تی له‌هێستان به‌ تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ له‌ناو نه‌بردنی كۆرپه‌ڵه‌ی كۆئه‌ندام، ناڕه‌زایه‌تیی به‌ربڵاوی به‌دواوه‌ بووه‌. شایانی باسه‌، له‌هه‌ندێ له‌م ئێعتڕازاتانه‌، له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. به‌پێی بڕیاری نوێی دادگای ده‌ستووری له‌هێستان، له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه‌ ته‌نانه‌ت كاتێك كه‌ دیاری بكرێت كه‌ كۆرپه‌ڵه‌كه‌ كۆئه‌ندامه‌ یاخود كێشه‌ی هه‌میشه‌یی هه‌یه‌، قه‌ده‌غه‌یه‌.