کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی ناره‌زایی كرێكارانی ئاوداری كۆهگیلۆیه‌ و بۆیرئه‌حمه‌د

استمرار اعتراض کارگران آبدار کهگیلویه و بویراحمد

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی رێبه‌ندان ، ٢٥٠ كرێكاری ئابفای ئۆستانی كۆهگیلویه‌ وبۆیرئه‌حمه‌د، له‌ ناره‌زایه‌تیی به‌ نه‌دانی ٦ مانگ حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ دۆهه‌مین جار له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

نارازییان ده‌ڵێن: له‌ به‌ر سه‌رنج نه‌دانی به‌رێوبه‌رانی ئۆستانی و شارستانی، خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ تاران و په‌یگیری خواسته‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ دواخرانی ٦ مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، ژیانیانی خستووته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، به‌ڵام به‌رێوبه‌رانی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌رۆی ئۆستان به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه‌ وه‌ك په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان، بیمه‌ و ناروونی چاره‌نووسی قه‌رارداده‌كانیانه‌وه‌ نچوون.