رۆژی شه‌ممه ٧ی خاكه‌ڵێوه خۆپیشانده‌ران له ئیستانبوول بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ناره‌زایه‌تی خۆیان له ئاست هاتنه ده‌ری توركییه له‌م كونوانسیونه ده‌ربڕی.
جێی ئاماژه‌یه كه “ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك وه‌زیرانی توركییه پێشتر بڕیاری هاتنه ده‌ری ئه‌م وڵاته‌ی له كوانسیۆنی ڕێگری له توندوتیژی دژی ژنان ئیمزا كردبوو. ناره‌زایه‌تی ژنان و چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی لێكهوتهوه كه بۆ ماوه‌ی ێه‌ك حه‌وته‌یه به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قامن. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌وڵه‌تی توركییه ئاماری توندوتیژی و كۆشتنی ژنان سانسۆر ده‌كات و له ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوودا ڕێژه‌ی كوشتنی ژنان له‌م وڵاته سێ به‌رابه‌ر زیادی كردووه.