سه‌رله به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سه‌رانسه‌ری ئێران، بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، خوازیاری زیاد كردنی حقووق و مه‌زایا و هاوسانسازی حقووقه‌كانیان له‌گه‌ڵ كرێكارانی ڕه‌سمی بوون.
نوێنه‌ری كرێكارانی نارازی به‌شدار بوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه ڕایگه‌یاند: چه‌ند سه‌د كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سه‌رانسه‌ری ئێران به شێوه‌ی شیركه‌تی كارده‌كه‌ن و جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه مابه‌ینی حقووقی ئه‌م كرێكارانه له‌گه‌ڵ كرێكارانی ڕه‌سمی. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته به شێوه‌ی “حه‌جمی” كارده‌كه‌ن به واتای ئه‌وه كه به میزانێك كارده‌كه‌ن حه‌قدوست وه‌رئه‌گرن و له زۆربه‌ی مه‌زایاكانی یاسای كار بێبه‌شن و ته‌نانه‌ت ئه‌منییه‌تی پێشه‌ییانیش نییه.
