كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ بۆ ٣٤مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری شووش و ڕێپێوانیان كرد.
كرێكارانی ناڕازیی به ڕێپێوان له‌ئاستی شاری شووش و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره، هه‌ر وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو خوازیاری “په‌رداخت كردنی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان، كۆتایی هێنان به بیلاته‌كلیفی شوغڵیان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی له شیركه‌ت، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئۆمید ئه‌سه‌دبه‌یگی” بوون. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان كردووه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه و مانگرتن هه‌ڵناگرن.